شەوان بەکارهێنانی زەیتی زەیتوون سوودەکانی چین؟
پێست بەدرێژایی ڕۆژ ماندوو دەبێت، خانەکانی تێکدەچن و ھەندێکیان دەمرن، بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە دەتوانیت شەوانە پێست بە زەیتی زەیتوون چەوربکەیت، ئەمەش سوودێکی تایبەتی ھەیە چونکە لەکاتی خەودا ھۆرمۆنی گەشەکردن زیاتر دەردەدرێت و کاری ئەم ھۆرمۆنەش چاک کردنەوەی ئەو پێستە تێکچووانەیە کە بە درێژایی ڕۆژەکە ماندوو بووە، زەیتی زەیتوونیش ھاوکارە لەگەڵ ئەم پرۆسەیەدا و یارمەتی نوێ بوونەوەی خانەکان دەدات.
چەورکردنی پێست شەوانە پێش نووستن یارمەتی دەدات خەوێکی باشتر بنوویت و لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵێک ماددەی خۆراکی گرنگ دەبەخشێت بە پێستەکە، گەر زەیتی زەیتوونەکە کۆمەڵێک زەیتی گیایی تری لەگەڵدا بێت سوودەکەی زیاتر دەبێت و پێستەکە جوانتر دەکات و دەتوانرێت ئەم چەورکردنە بۆ ھەموو بەشەکانی جەستە بکرێت.