خانمەپێشکەشکارێکی کەناڵی گەلی کوردستان جیاواز دەرکەوت لەجەژندا
خانمە پێشکەشکاری کەناڵی گەلی کوردستان دێلاڤ فەرەج، چەند وێنەیەکی نوێی خۆی لە رۆژانی جەژندا بڵاوکردووەتەوە کە بووەتە جێگەی سەرسامی هەودارانی .
لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام دێلاڤ چەند وێنەیەکی نوێی بڵاوکردووەتەوە کە سەدان کەس سەرسامی خۆیان بە وێنەکەی نیشانداوە.
پێشتریش ئەو خانمە پێشکەشکارە لە چاوپێکەوتنێکدا وتبووی خۆشەویستی نییە و ڕاشیگەیاندبوو " زۆر تەمەڵم بۆ وەرزشکردن بەڵام کێشێکی نۆرماڵم هەیە؛ ٥٣ کیلۆ بە ١٦٧ سانتیم".
هەروەها دەڵێت "من زۆر حه‌ز به خواردن ده‌كه‌م و هه‌موو جۆره‌كانی تاقی ئه‌كه‌مه‌وه، زۆر گوێش له گۆرانی ده‌گرم و گۆرانی و میوزیك كاریگه‌رییان زۆره له‌سه‌رم، زۆریش حه‌ز به كاری نواندن و فۆتۆگرافی ده‌كه‌م".