بەپەلە 10دەکەس بوونە قوربانی لەتەقینەوەیەکدا
ئێوارەی ئەمرۆ بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک لە شەقامێکی نزیک هەڕەمەکانی جیزە لە میسر، دوو کەس گیانیان لەدەستد و ١٢ کەسی دیکە برینداربوون.
بۆمبەکە بە پاسێکی گەشتیاریدا تەقیوەتەوە و سەرجەم سەرنشینەکانی بیانی بوون، ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە خەڵکی ڤێتنام بوون.
لەو بارەیەوە وەزارەتی ناوخۆی میسر رایگەیاند، لەناو پاسەکەدا چواردە گەشتیار و شۆفێرەکە و هاوکارێکی گەشتیاری تیادا بووە، تەنها دوو کەس بە سەلامەتی رزگاریان بووە.
تەقینەوەی ئەو بۆمبە لە کاتێکدایە، ماوەی چەند مانگێکە کەرتی گەشتوگوزاری میسر دوای حەوت ساڵ لە ململانێی سیاسی و ئالۆزی ئەمنیەوە بوژانەوەی بەخۆوە بینیوە.