پیاوان بەم تایبەتمەندیانەی خانمان سەرسام دەبن
سەرسامبوون بە ڕەگەزی بەرامبەر بابەتێكی ئاساییە،بوونی
کۆمەڵێك تایبەتمەندی لە کەسایەتی و هەڵسەوکەوت و دەرکەوتنی خانمان دا وادەکات پیاوان سەرسامیان بن و ئارەزوو بکەن زیاتر بیان ناسن و ژیانیان لەگەڵ دروست بکەن.
ماڵپەڕی brightside ئاماژەی بە کۆمەڵێك لەو تایبەتمەندییانەی خانمان کردووە کە پیاوان ئارەزووی دەکەن و سەرسامن پێی ئارەزوو دەکەن ئەو خانەی لە ژیانیاندایە ئەم تایبەتمەنیانەی لە کەسایەتی و ھەڵسوکەوتیاندا ھەبێت.
-پیاوان بەردوام میهرەبانی و بەسۆزی خانمان دەبێتە جێگەی سەرنجیان چونكە ویستی ئەوەیان هەیە ئافرەتێكی میهرەبان بكەنە هاوبەشی ژیان و دایكی منداڵەكانیان.
-توانای چارەسەرکردنی کێشەکانی هەبێت کاتێك دەکەوێتە بارودۆخێکی نا هەموارەوە.
-متمانەت بەخۆت هەبێت،چونكە ئەو ئافرەتانەی بڕوایان بە جوانی و توانای خۆیان هەیە هەموو كات جێگەی سەرنجی پیاوانن.
-ئەو خانمانەی گرنگی بە جوانکاری ڕووخسار و ستایلی جل وبەرگ نینۆکەکانی دەدات زیاتر سەرنجڕاکێشن لای پیاوان.
-پیاو هیچ كات ئەو خانمانەی ناوێت كە تەماشاكردنیان بۆ جیهان بە شێوەیەكی نەرێنیە و ڕەش بینە ، ئەو شتانەی كە بێزار و خەمبارت دەكات پیاو بە كەسایەتی تۆوە دەیبەستێتەوە و ئافرەتە بەهێزەكان هەموو كات چێژ لە ژیانیان دەبینن.
-پەیوەندیی کۆمەڵایەتی بەهێز بێت و هاوڕێی هەبێت.
-ڕوخساری گەشاوەی تۆ و بزەی سەر لێوەكانت و نەترسانت لە دەربڕینی هەست و سۆزەكانت باشترین چەكە بۆ ڕاكێشانی سەرنجی ڕەگەزی پیاوان
