پێنج ڕێکاری ئاسان بۆ خەواندنی منداڵەکەت
بێگومان لە منداڵێکەوە بۆ منداڵێکی دیکە و شێوازی خەواندنی منداڵ جیاوازی هەیە، بەڵام هەندێکیان زۆر بە زەحمەت دەخەون و دایکیان بێزار دەکەن، بەشێوەیەکی تەندروست باس لە پێنج ڕێکاری ئاسان دەکەین بۆ خەواندنی منداڵ:
1-شتنی لە گەرماودا پێش خەوتن، ئەمە وادەکات جەستەی بحەوێتەوە و شەوانەش لە کاتی خۆیدا بە قوڵی و ئارامی بخەوێت.
2-دەنگی سروشتی بۆ لێبدە بۆ نمونە دەنگی تاڤگەی ئاو یان دارستان یاخود دەنگی میوزیکێکی ئارام، بەمشێوازە فێردەبێت و لەگەل دەنگی میوزیکەکە دەزانێت کاتی خەوە و دەخەوێت.
3-قسەکردنی دایک بۆ منداڵ رەنگە واهەست بکەیت کە بچوکە و تێناگات و گرنگ نییە، بەڵام کاتێک دایک گفتوگۆ لەگەڵ کۆرپەکەی دەکات و چیرۆکی بۆ باسدەکات و دەست دەهێنێت بەسەریدا چەند بچوک بێت ئارام دەبێتەوە و دەخەوێت.
4-دەست هێنان بەسەریدا بەشێوەیەکی ئارام و بەردەوام وادەکات هێواش بێتەوە و بخەوێت.
5-مەساج کردن بۆ منداڵ لە ڕێگای زەیتی تایبەتەوە بەهەمان شێوە ئارامی دەکاتەوە و هەست بە سۆز و خۆشەویستی دەکات و ئاسانتر دەخەوێت.
