ڕۆژێکیان ،
بووم بە گوڵەگەنم .
ئەوەندە چۆلەکەی برسیم بینی
شەرمم دەکرد کە پێبکەنم ...
......
ڕۆژێکیان ،
دزێک بوو بە سەرەک وەزیر
ئیتر ئەو وڵاتە پڕبوو لە
داماو و فەقیر
....
خودایا ،
هیچ شاعێرێک جۆگەلەی فرمێسک
هەڵنەبەستێ
قوڕنەپیوێت، بۆ مردنی هیچ
کچەهەڵبەستێ
....
خودایا
هیچ دارگێلاسێ
تەور ،
ڕێی ماڵی نەزانێ و
قەت نەیناسێ
.....
جەمال خورماڵی
