کاژمێر 6:30 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە 30 حوزەیرانی2020 لەگەڕەکی "وەحدە"ی شاری کەرکوکـ تەرمی ژنێکـ لەنێو ماڵەکەی خۆی بەکوژراوی دۆزرایەوە.
ژنەکە تەمەنی ۳۸ ساڵە بەناوی (ئـ.ڕ.ز) ودایکی 3 منداڵە و یەکێکـ لەمندالەکانی کۆرپەیە، ئاسەواری فیشەکـ بەسەری دیار بووە.
بەوتەی مێردەکەی ( ژنەكە کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە) لەئێستادا لەلایەن نوسینگەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی عروبە لێکۆڵینەوە لەسەر ڕوداوەکە دەستی پێکردووە.
