ئەلیسا هۆکاری تووشبوونی بە شێرپەنجە ئاشکرا دەکات
خانمە گۆرانیبێژی ناوداری لوبنانی ئەلیسا ناسراو بە شاژنی هەستەکان، بۆ یەکەمجار باس لە هۆکارەکانی تووشبوونی دەکات بە شێرپەنجەی مەمک.
لە دیمانەیەکی تایبەتدا بۆ تەلەفیزیۆنی "النهار"ی لوبنانی ئەلیسا باس لە نەخۆشیەکەی دەکات و دەڵێت "بەرلەوەی تووشی شێرپەنجە بم، بە تاقیکردنەوەیەکی ژیاندا تێپەڕیم کە تووشی سترێس و دڵەڕاوکێیەکی زیاد لە پێویستی کردم، بە جۆرێک پەستانێکی دەروونی ناخۆشم هەبوو بەردەوام هەڵدەچووم، پاشان کاریگەری لەسەر جەستەم دروست کرد، چونکە سترێس و دڵەڕاوکێ تەمەن لەناودەبات بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بێت یان ناڕاستەوخۆ، منیش دوای پشکنین دەرکەوتن تووشی شێرپەنجە بووم"
بەپێی زانیارییەکان ئەلیسا لە 2016 لە دیمانەیەکدا ئاشکرای کردووە کە لە پەیوەندی سۆزداریدایە، بەڵام لە 2017 ڕایگەیاند کە کۆتایی بەم پەیوەندیە هاتووە، هەربۆیە هەندێک ئاماژە دەدەن بەوەی هۆکاری تووشبوونی ئەلیسا بە دڵەڕاوکێ و سترێس لایەنی سۆزداری و شکستی بووە.