لە سۆران کچێکی 13 ساڵان بە گولـلە دەکوژرێت
پۆلیسی سۆران رایدەگەیێنێت، شەوی رابردوو کچێکی تەمەن 13 ساڵان لە قەزای سۆران بە گولـلەی دەمانچە کوژراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.
شەماڵ دیواری، گوتەبێژی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند، کچەکە ناوی (ب. ر. ح)ـە و تەمەنی 13 ساڵان بوو. شەوی رابردوو کاژێر 08:40 خولەک گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران.
بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس، ئەو کچە دانیشتووی شارۆچکەی خەلیفانە و قوتابی بووە.
پۆلیس دەشڵێت، بە فەرمانی دادوەر و بەمەبەستی دیاریکردنی هۆکاری گیانلەدەستدانی، تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی سۆران کراوە. دەستبەسەر چەکەکەدا گیراوە و لێکۆڵینەوەکانیان لە کەیسەکە بەردەوامە.
پرۆژەی ژن ژیانە مەیکوژە
٨ / ٢ / ٢٠٢٠