لە رووداوێکی ھاتووچۆ دا 6کەس برینداربوون
لە رووداوێكی ھاتووچۆدا لە گوندی ساڵح ئاغا لە دەڤەری گەرمیان، كە لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلی جوری(تویوتا لاندکروزەر و تویوتا کرۆلا و تویوتا ئەڤەلۆن ) روویداوە، لە ئەنجامدا شەش کەس بریندار بوو. بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کران.
مەفرەزەکانی هاتووچۆ دەست بەجێ گەیشتنە سەر رووداوەکە، لێکۆڵینەوە لەچۆنیەتی روودانی ڕووداوەکە بەردەوامە.
"راگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان"