سوپای پاسداران ورده‌كاری نوێ له‌باره‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌یان بۆ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د ئاشكرا ده‌كات
سوپای پاسدارانی ئێران به‌ڵێنیدا، زانیاری نوێ له‌باره‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌یان بۆ سه‌ر پێگه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ئاشكرا ده‌كه‌ن و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "واشنتنیش ده‌زانێت كه زیانه‌كانی ئه‌و هێرشانه زۆر له‌وه زیاترن كه تا ئێستا رایگه‌یاندووه".
له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی ئێران، ئه‌میر عه‌لی حاجی زاده، فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمان - گه‌ردوونیی سه‌ر به سوپای پاسداران رایگه‌یاند، "زۆر زانیاری ماون كه تا ئێستا له‌باره‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌مان بۆ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌سه‌د له رۆژئاوای عێراق رانه‌گه‌یه‌ندراون، كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌و بنكه‌یه جێگیرن".
پێشتریش هه‌ر له كاتی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌دا، كه وه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌ك بۆ كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكییه‌وه له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا ئه‌نجامیدابوو، ئێران رایگه‌یاندبوو، ده‌یان سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌یان كوژراون، به‌ڵام واشنتن ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ئێرانی ره‌تكرده‌وه.
دواتر وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا "پێنتاگۆن" دانی به‌وه‌دانا، كه 50 سه‌ربازیان له‌و هێرشه‌دا تووشی مێشك هه‌ژان بوونه. پاسداران ورده‌كاری نوێ له‌باره‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌یان بۆ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د ئاشكرا ده‌كات
سوپای پاسدارانی ئێران به‌ڵێنیدا، زانیاری نوێ له‌باره‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌یان بۆ سه‌ر پێگه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ئاشكرا ده‌كه‌ن و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "واشنتنیش ده‌زانێت كه زیانه‌كانی ئه‌و هێرشانه زۆر له‌وه زیاترن كه تا ئێستا رایگه‌یاندووه".
له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی ئێران، ئه‌میر عه‌لی حاجی زاده، فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمان - گه‌ردوونیی سه‌ر به سوپای پاسداران رایگه‌یاند، "زۆر زانیاری ماون كه تا ئێستا له‌باره‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌مان بۆ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌سه‌د له رۆژئاوای عێراق رانه‌گه‌یه‌ندراون، كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌و بنكه‌یه جێگیرن".
پێشتریش هه‌ر له كاتی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌دا، كه وه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌ك بۆ كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكییه‌وه له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا ئه‌نجامیدابوو، ئێران رایگه‌یاندبوو، ده‌یان سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌یان كوژراون، به‌ڵام واشنتن ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ئێرانی ره‌تكرده‌وه.
دواتر وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا "پێنتاگۆن" دانی به‌وه‌دانا، كه 50 سه‌ربازیان له‌و هێرشه‌دا تووشی مێشك هه‌ژان بوونه.