• نوێ

    دوو بوک بێ زاوا ئاهەنگ دەگێڕن 

    دوو بوک بێ زاوا ئاهەنگ دەگێڕن 


     شاری یورییر لە پارێزگای ئەزەنەی تورکیا، ئێوارەی هەینی لە ئاهەنگێکی ناوازەیان بۆ دووخوشک بەناوەکانی سومەیە تەمەنی ٤۲ ساڵ و قادرە تەمەن ٤۷ ساڵ، گێڕا بەبێ ئەوەی هیچ زاوایەک هەبێت . ئاژانسی “دوغان” تورکی ڕایگەیاند: موختاری ناوچەی سەڵاحەدین ئەحمەد ئەکتاش، ئاهەنگەکەی ڕێکخستوە بو ئەو دوو خوشکە، کەخاوەن پێداویستی تایبەتن لەڕوی هۆشەوە. بەم ئاهەنگی هاوسەرگیریە موختاری ناوچەکە، خەونی کچەکانی هێنایە دی .هاوکات خەڵکی ناوچەکە بەشداریان لە ئاهەنگەکە کرد و بە سەماو دەنگی دهوڵ و میوزیک ئاهەنگەکەیان خۆشتر کرد، بێ ئەوە هیچ زوایەک هەبێ ئەوجۆرە ئاهەنگەش بە هاوسەرگیری دەگمەن ئەژمارکرا. موختاری ناوچەکە هەروەها دەڵێت: هەمو خەڵکی ناوچەمە دڵخۆشبوون بە دڵخۆشکردنی ئەم دووخوشکە .
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: دوو بوک بێ زاوا ئاهەنگ دەگێڕن  Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top