• نوێ

    لە هەولێر ڕووداوێکی هاتوچۆ قوربانیی لێکەوتەوە

    لە هەولێر ڕووداوێکی هاتوچۆ قوربانیی لێکەوتەوە


    پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی ١٢٠ مەتریی شاری هەولێر ڕووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل ڕوویدا و لە ئەنجامدا دوو کەسی بریندار بوون.

    بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی کاتژمێر(٢:٣٠) خولەکەی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی ١٢٠مەتری شاری هەولێر ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا تایبەت بەهۆی تیژڕۆیی و بێ ئاگایی شۆفێرەکەی خۆی کێشاوە بە دواوەوەی ئۆتۆمبێلێکی تاکسی و لە ئەنجامدا هەردووکیان کۆنتڕۆڵیان لەدەست داوە و کەوتوونەتە نێو دورگەی ناوەندی شەقامەکە و دواتر تاکسیەکە وەرگەڕاوە.

    بەپێی ڕاگەیەندراوەکە لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا هەردوو شۆفێرەکە زامداربوونە و زیانێکی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەکان کەوتوونە.
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: لە هەولێر ڕووداوێکی هاتوچۆ قوربانیی لێکەوتەوە Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top