ئەو ماسکە سروشتیانەی وادەکەن پێست جوان وڕەونەقەدار دەربکەوێت ٫
1ـ ماسكی هێلكه:
سپێنه‌ی هێلكه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كه‌وچكێك ئاردی گه‌نمه شانی و شه‌كر تێكه‌ڵ بكه‌ن و دواتر له سه‌ر شوێنی موی زیاده‌ی روخسارتان دابنێن و لێگه‌ڕێن تا وشك ده‌بێته‌وه.
2ـ ماسكی زه‌رده‌چێوه:
زه‌رده‌چێوه دژه ئۆكسانه و پێست له زیانه‌كانی ده‌ره‌وه ده‌پارێزێت و ده‌بێته هۆی وه‌ستاندنی گه‌شه‌ی م‌و.
ماسكی زه‌رده‌چێوه و ئاو له‌سه‌ر روخسارتان بده‌ن تا وشك ده‌بێته‌وه. بۆ پاك كردنه‌وه‌ی خاولیه‌كی گه‌رم به‌كار بێنن دوای 20 خوله‌ك له دانانی بەڵام ئەو زەردەچەوە نا کە بۆ خوردن بەکاردێت
باشترە خۆت زەردەچەوەکە بهاڕیت و ئامادەی بکەیت ۰
3ـ ماسكی نۆك:
ئه‌م ماسكه به‌كار دێت بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی پێستی روخسار و لابردنی موی زیاده‌ی ناوچه‌ی ده‌م و چه‌ناگه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به شێوه‌ی یه‌كسان ئاردی نۆك له‌گه‌ڵ زه‌رده‌چێوه و ئاو تێكه‌ڵ بكه‌ن و بۆ ماوه‌ی 30 خوله‌ك له‌سه‌ر روخسارتان بده‌ن و به خاولیه‌كی ته‌ڕ پاكی بكه‌نه‌وه.