شینی گۆڕان بۆ شەهیدانی حەڤدەی شوبات..
شینی گۆڕان بۆ شەهیدانی حەڤدەی شوبات..
هەر لەشینی معاویەی کوڕی ئەبوو سوفیان دەچوو بۆکراسە خوێناویەکەی خەلیفە عوسمان...
هەروەک چۆن معاویە پێش گەشتنی بەکورسی،دەسەڵات بەردەوام،لەباس و تۆڵەی خوێنەکەی خەلیفە عوسماندا بوو، بەڵام کەدەسەڵاتی گرتە دەست وبووبەخەلیفە ئەو بابەتەداخرا..
گۆڕانیش بەگەشتنی بەنیعمەتی دەسەڵات،ئیدی شتێک نەما لای بەناوی شەهیدانی،حەڤدەی،شوبات ودادگایی کردنی بکوژەکان و زۆر شتی تر...
جا کوردی ئەم باشورە یادەوەریەکی خۆشی لەگەڵ خۆپیشانداندا نیە..
لەبەر ئەوەی هەندێ زرتەسیاسی سواری شەپۆلەکە،دەبێ و لەبەرژەوەندی خۆیان دەیقوازنەوە...
ئاخر حەڤدەی شوبات و دەنگی ناڕازی خەڵک نەبوایە،هەندێ دەموچاونەک نەدەبوون بەپەڕلەمانتار، تەنها لەتیڤیدا بینای پەڕ لەمانیان دەبینی...
ئەمە جگەلەوەی ئێمە هەموکات خۆپیشاندانمان بۆ ئەوەبوە خراپێک باش بکەین،بەڵام واشکاوەتەوە هەموکات خراپێکمان خراپتر کردوە..
کورد دونیایەک ئازارو ناڕەحەتی هاوبەشی هەیە،بەڵام بەرپرسارێتی هاوبەشی نیە،خەمەکانی خەمی گشتی نین،زۆرێک تەنها دەیەوێت ڕێ لەئاراستەی ئەو بابگرێت کەقەرارە کڵاوەکەی ببات..بۆیە دەمانەوێت دەست بەکڵاوەکەی خۆمانەوە بگرین وبەس...
٭لەگەڵ ئەوەی ڕۆحی شەهیدانی حەڤدەی شوبات شاد و سەرشۆڕی بۆبکوژان و سودمەند بوانی دەخوازین..
لەم ئان و ساتەدا سەرهەڵدانی خۆپیشاندان بەباش نازانین.. چون ئەگەری هەیە ئەم جارەش تەنها چەن کوڕی فەقیرێ لەناوبچێ و چەنکەسێ تر لێی سودمەند ببن...
هەرکات ئێمە توانیمان ئازاری هەموو چینو توێژەکان بەئازاری خۆمان ببینن، هەرکات هەستی بەرپرسیارێتی هاوبەشمان لادروست بوو ئەوکات ئەگەری هەیە ،بتوانین شتێک بەشتێک بکەین..
وەداواکردنی ماف بەشێوەیەکی،مەدەنی، لەم دەسەڵاتە جگە لەسیرخواردن و زوڕناژەندن هیچی ترنیە،ئەمانەنابێ داوایان لێبکرێت،،دەبێت بەشەق لێیان وەربگیرێتەوە....
نووسینی:بڕیارشاشکەیی