• نوێ

    بۆچی تاوانی کوشتن ڕوو لەزیاد بوونە ۰ هۆکارەکان بۆچی ئەگەرێتەوە ۰

    بۆچی تاوانی کوشتن ڕوو لەزیاد بوونە ۰هۆکارەکان بۆچی ئەگەرێتەوە ۰


    لەپەراوێزی ئەو ڕوداو و تاوانانەی 
    ڕوو دەدەن و ڕۆژانە گوێ بیستیان دەبین  بەداخەوە ڕوو لە زیادبوونە ٫
    تووێژەری کۆمەڵایەتی 
    ( هێمن ساڵح )  
     لەوبارەیەوە چەن هۆکارێک دەخاتە ڕوو  و دەڵێ 


    یەکەمین هۆکار پەیوەندی بە دواکەوتوویی کۆمەڵایەتی هەیە، 
    لە هەر شوێنێک رووداوی کوشتن زۆر بێت ئەو کۆمەڵگایە پرسیاری دواکەوتوویی عەقڵی و پەروەردەیی دەخرێتە سەر.
     دووەمیان، پەیوەندی بە هەبوونی کەرەستەی کوشتن و ئاسان دەست پێگەیشتن وەکو چەک هەیە، 
    کە ئەوەش بە هەمان شێوە رووداوەکان زیاد دەکات چونکە مرۆڤ لەو کاتەی توڕە دەبێت ئەگەری کاری هەڵەی بە رێژەی ٩٠٪ بەرزدەبێتەوە، بوونی چەک بە دەستیەوە ئەگەری روودانی تاوان زیاتر دەکات،
     سێیەمیان پەیوەندی بە بڵاوبوونەوەی ماددەی هۆشبەر و ئاگانەبوونی گەنجان لە خۆیانەوە هەیە کە ئێستا خەریکە ئەوە لە کۆمەڵگای ئێمە لە حاڵەتەوە بووە بە دیاردە کە بکوژ ماددەی هۆشبەری بەکار هێناوە.
     چووارەمیان پەیوەندی بە جێبەجێنەکردنی یاساوە هەیە لەگەڵ بوونی سوڵحی عەشایری بۆ چارەسەری کێشەکان کە ئەوەش وادەکات تاوانبار بە ئاسانی بگەڕێتەوە ناو کۆمەڵگا، 
    پێنجەمیان نەبوونی دەزگا و دامەزراوەی چارەسەری پڕۆفیشناڵ کە تاکی تاوانبار چاک بکاتەوە پێش ئەوەی بگەڕێتەوە ناو کۆمەڵگا.

    ئامادەکردنی هەواڵ 
    جوان ڕەمەزان
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: بۆچی تاوانی کوشتن ڕوو لەزیاد بوونە ۰ هۆکارەکان بۆچی ئەگەرێتەوە ۰ Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top