هاوڵاتیەک بە گولـلـە کوژرا
ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر 6:5 خولەک تەرمی هاوڵاتیەک بە کوژراوی بەناوی ( ع . ع . ئـ ) لەدایک بووی ساڵی 1978 پیشەی کاسب،له ڕه‌گه‌زی نێر، دانیشتووی، ژاراوە ـ قەزای پشدەر ( قەڵادزێ ) گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە ئاسەواری یەک گولــلـە بە جەستەیەوە هەبووە دوای توێکاری بۆ تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە، دوایی ڕووداوەکەش دەستبەجێ هێزه‌كانمان له به‌شی پۆلیسی پشده‌ر به هاوكاری ئاسایشی قه‌ڵادزێ چونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و 4 كه‌سیش ده‌ستگیر كران.
لەو ڕووداوە چەکی جۆری کڵاشینکۆف به‌كار هاتووه و کەسێکیش بریندار بووە کە ئاسەواری گولـلـە بەقاچیەوە هەیە كه یه‌كێكه له ده‌ستگیركراوه‌كان.
بەوتەی کەسوکارەکەی شەوی ڕابردوو لەسەرەی بەنزین دەمەقاڵێ لەگەڵ لایه‌نی به‌رامبه‌ر دروست بووە و ئەمڕۆش کێشەکە سەری هەڵداوەتەوە كه بۆتە هۆی کوشتنی ناوبراو، لەئێستاشدا ڕووداوەکە لەلایەن هێزەکانمان کۆنتڕۆڵ کراوە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین
ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان