• نوێ

    ساڵێک 365 ڕۆژە، بەڵام بۆچی چوار ساڵ جارێک ساڵ دەبێتە 366 ڕۆژ؟ 

    ئەم مانگی شوباتە 29 ڕۆژە، ساڵێک 365 ڕۆژە، بەڵام بۆچی چوار ساڵ جارێک ساڵ دەبێتە 366 ڕۆژ؟ 


    بۆچی ئەو ڕۆژەش دەخرێتە سەر مانگی شوبات؟

    ساڵێک لە تەقویمی زایینی بریتیە لەو کاتەی کە گۆی زەوی سوڕێک تەواو دەکات بەدەوری خۆر، ئەو ماوەیەش زۆر بە وردی بریتیە لە 365 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 48 خولەک و 46 چرکە، ئەو ماوەیەش دەکاتە 365.24219 ڕۆژ نەوەک 365 ڕۆژ...

    ئەو جیاوازیەی کە هەیە لە 4 ساڵدا کۆدەکرێتەوە و دەبێتە نزیکەی یەک ڕۆژ واتە بە چوار ساڵ جارێک دەبێت ساڵێک 366 ڕۆژ بێت بۆ ئەوەی تەقویمەکە بە وردی بمێنێتەوە و مانگەکانی ساڵ جێگۆڕکی نەکەن لەنێو وەرزەکان... 

    ئەو ڕۆژەی کە چوار ساڵ جارێک دەخرێتە سەر تەقویمی زایینی دەخرێتە سەر کورتترین مانگی ساڵ کە شوباتە و 28 ڕۆژە، واتە چوار ساڵ جارێک مانگی شوبات دەبێتە 29 ڕۆژ، مانگی شوباتی ئەمساڵیش  2020 کە ئێستا پیایدا دەڕۆین 29 ڕۆژ دەبێت...

    بەڵام بەم ڕاستکردنەوەیەش هێشتا تەقویمی خۆری تەواو ورد نیە، چونکە هەروەکو لەسەرەوە دیارە ساڵیک بەوردی 365.25 ڕۆژ نیە بەڵکو 11 خولەک و 14 چرکە لەوە کەمترە، بۆیە بە 129 ساڵ جارێک دەبێت ڕۆژێک لەم تەقویمە کەمبکرێتەوە، بۆ ئەمەش لە ساڵی 1582 بڕیار درا لە ماوەی 400 ساڵدا 3 جار کار بەدرێژکردنەوەی مانگی شوبات نەکرێت بۆ 29 ڕۆژ...

    لوقمان حەوێز
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: ساڵێک 365 ڕۆژە، بەڵام بۆچی چوار ساڵ جارێک ساڵ دەبێتە 366 ڕۆژ؟  Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top