• نوێ

    باشترین رێگا بۆ بەرزکردنەوەی بەرگری لەش و خانەکانی لەش 

    باشترین رێگا بۆ بەرزکردنەوەی بەرگری لەش و خانەکانی لەش



    بۆ ئەوەی رێگری بکرێت لە تووش بوون بە هەوکردنی ڤایرۆسی  و زوو چاک بوونەوە لە کاتی تووش بوون بە نەخۆشی ڤایرۆسی لە رێگەی بەهێز کردنی بەرگری لەشی خۆت:
    :
    ۱_ جگەرە نەکێشان

    ۲_رۆژانە خواردنی برێکی زۆر لە لیمۆ، تەماتە، کاهو، برۆکۆلی، خەیار ، چەوەنەری سوور،گێزەر، پیاز ، زەنجەفیل، سندی،سیر،زەردەچەوە، سپێناغ وسلق ،
    بە زەلاتە یان شلەو شۆربا، هەروەها سێو،بایەم و گوێز، هێلکە،خورما، چای سەوز .... زۆر بەسودن.
    .
    ۳_ زۆر خواردنەوەی ئاو ۱٠ بۆ ۱٥ پەرداخ رۆژانە
    ٤_ڕۆژانە وەرزش کردن بەردەوام خاوەنی هەر کێشێک بیت گرنگە وەرزش بکرێت.
    هەروەهاراگرتنی کێشی ئاسایی گرنگە.

    .( کێشی کە م یا زۆر هیچیان باش نیە بۆ بەرگری لەش)
    ٥_خەوی شەوی تەندروست ۷ بۆ ۸ کاتژمێر

    ٦_نەخواردنەوەی ماددە کحولیەکان یان زۆر کەم کردنەوەی

    ۷_ئاگاداری خۆت بکە لە تووش بوون بە راگرتنی خاوێنی دەست شۆردن و باش کولاندنی گۆشت ومریشک و باش شۆردنەوەی سەوزەوات....
    .....
    ۸_ هەوڵ دان بۆ کەم کردنەوەی سترێس و فشاریئیش و کات دان بە خۆت بۆ ئیسراحەتی مێشکت
    یاری کردن لەگەل منال، مەلە کردن، یۆگا، شەوان زوو نوستن ، ڕۆشتنی پێ و وەرزش،چای گوڵەبەیبون بۆ هێور کردنەوەی مێشک..
    ..
    ۹_ کەم کردنەوەی لە خواردنی رێستۆرانت و فاست فوود خواردنی سەر عەرەبانە
    .....
    هیوای سەلامەتی بۆ هەموتان
    🍏🍏🍏
    د.بینایی کامەران
    پسپۆری خۆراک.
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: باشترین رێگا بۆ بەرزکردنەوەی بەرگری لەش و خانەکانی لەش  Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top