ڕۆژێک دادێ
دەست بگرین بەدەمووچاومانەوە
کاتێک بڵێین پیاوین
نەدڵۆپە ئارەقێک ماوە بۆ سڕین
نەڕویەک ماوە بۆ لای خوا
ڕۆژێک دادێ
منداڵ و ژن پیاو ببینن هەڵبێن
وەکوو دڕندەمان لێ دێ هاوڕێم
وەکوو دڕندە
لێرە شتێک نەماوە بەناوی مرۆڤایەتی
ویژدان دەمێکە بوە بەژێر پێی حەزەکانمانەوە
چەن بێزم لەخۆم دێتەوە هاوڕێم
چەن بێزم لەخۆم دێتەوە
ڕۆژێک دادێ
نەدوعاکانی دایکم گیرادەبێ و
نەباخچەکەمان گوڵ دەگرێ
نەپەپولەیەک دەمێنێ بۆفڕین
ئای هاوڕێم
چی بونەوەرێکی ناشیرینم
منی پیاو
.
عمران خەمبار