پەرلەمان تارێکی پارتی دەڵێت ئەگەر شاسوار پێش شەممە ئەمانە چاک بکات منیش دێمە خۆپێشاندان
کۆمپانیای نالیاو پرۆژەی چاڤی لاند کە هی شاسوار عبدالواحدن کۆمەڵێک کێشەی یاساییان تێدایەو بە گرنگی دەزانم لەم قۆناغە بەدواداچوونی یاسایی و دادوەری بۆ ئەم کێشانەی بکرێت و حکوومەت و بەتایبەت هەریەک لە وەزارەتەکانی دارایی و شارەوانی لە رێگای پارێزەرەکانیان دەست بکەن بەکاری خۆیان بۆ وەرگرتنەوەی مافی خۆیان لەم کۆمپانیایە
من لێرە ئاماژە بە هەندێک لەو فەزاحەتانە دەکەم کە ئەگەر ئەمانە بەو جۆرە نەبوونایە ئەکرا خەڵک سیقە بەم پیاوە قەرزارە بکات!!
١-کۆمپانیای نالیا زیاتر لە ٤٣ ملیار دیناری حکومەت قەرزدارەو سودیشی هاتۆتە سەرو بڕەکەی زۆر لەوە زیاتر بووەو چەند ساڵێکە ماوەی گەڕاندنەوەی قەرزەکە بە سەریدا رەت بووەو نەی گەراندۆتەوەو سودی نەداوە کە دەبێ ساڵانە بیدات کە ئێستا سەرو شەست ملیۆن دۆلارە.
بۆیە دەبێت بە پێی یاسای (تحصیل دیون الحکومیە) راستەوخۆ حکومەت دەست بکات بە ئیجرائات و موڵکەکانی نالیا موصادەرە بکات و بە مەزادی ئاشکرا بیان فرۆشێت.
هەرچەندە شاسوار بەدەر لە یاسا هەستاوە لە جیاتی ئەو قەرزانەی لە حکومەتی وەرگرتووە گوندی ئەڵمانی لە رەهن داناوە, کە هی خەڵکە, بەڵام حکومەت لەو حاڵەتە دەتوانێت
موڵکەکانی دیکەی ئەو کۆمپانیایە کە هەیانە بفرۆشێت.
٢- لە پرۆژەی چاڤی لاندی گەشتیاری تاوەری گەورەی کارەبا کەوتۆتە ناو پرۆژەکە, ئەمەش مەترسی زۆری بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیان هەیەو چەندین ساڵە کۆمپانیا خۆی لە لابردنی تاوەرەکان دەدزێتەوەو دەیەوێت حکومەت ئەمەی بۆ بکات, لە کاتێکدا بە پێی بەڵگەنامەکانی بەردەستی ئێمە شاسوار بەڵێنی داوە ئەم تاوەرانە لاببات, کە بڕی تێچووی لابردنی تاوەرەکان بریتیە لە چوار ملیۆن و نیو دۆلار.
بۆیە بە باشی دەزانم داواکاری گشتی بە هۆی مەترسیداری ئەم تاوەرانە لە سەر ژیانی خەڵک دەست بکەن بە پێشکەشکردنی سکاڵای یاسایی.
٣- جووت سایدی بەردەم چاڤی لاند کە شەقامێکی سەرەکی سلێمانیە بە ناوی چاڤی لاندکراوەو شەقامە سەرەکیەکە بووەتە موڵکی صرف بۆ شاسوار, ئەمە لە رووی یاسایی هیچ بنەمایەکی نیەو هەر شتێک لە سەر پوچەڵ بونیات نرابێت پوچەڵە بۆیە دەبێت بدرێتەوە شارەوانی.
٤- هەر لە پرۆژەی چاڤی لاند دەبوو شاسوار جادەیەکی ٣٠ مەتری دروست بکات, بەڵام دروستی نەکردووە, بۆیە دیسان وەزارەتی شارەوانی پێویستە و ناچاری بکەن ئەم جادەیەش
دروست بکات.
٥- دۆسیەی پشکەکانی هاوڵاتیان لە چاڤی گەشتیاری ئێستا لە دادگایەو سەدان کەس پارەی خوراوەو زیاتر لە ١٣٨ کەس
سکاڵایان لە سەر ئەم بابەتە لە سەر شاسوار بردۆتە دادگا و دەبێت دادگا مافی خەڵک وەربگرێتەوە.
٦- وێڕای ئەوەی نالیا لە دۆسیەی قەرەبووکردنەوەی سوتاندنیNRT دۆڕا, دوای ئەوەی داواکاری گشتی سلێمانی تانەی لە بڕیاری دادگا دا کە پێشتر بڕیاردرا بوو ١٥ ملیۆنی پێبدرێت, حکومەت مەبلەغێک پارەی لە بڕی سوتاندن بە نالیا داوە لە سەردەمی دکتۆر بەرهەم سالح ئەم پارەیە دەبێت حکوومەت لێی خۆشنەبێت و بیخاتە بازنەی قەرزەکانی سەر شاسوار, چونکە بە هیچ شێوەیەک یاسایی نیە.
٧- ئەکوا پارکی ناو چاڤی لاند بە تجاوز دروستکراوەو دەبێت لاببرێت و حکوومەت نابێ چاوپۆشی بکات .
٨- تەلەفریکی چاڤی بە تجاوز بردراوەتە سەر گۆیژەو دیسان دەبێ داواکاری گشتی لە دۆسیەکە بکۆڵێتەوەو سکاڵا بکات.
٩- شاسوار بە نیازە کۆمەڵێک خانوو بە ناوی کۆشکی شاهانە لە ناو پرۆژەکەی دروست بکات و بە نرخی خەیاڵی بیان فرۆشێت, لە بنەرەتدا ئەو زەویەی بۆ ئەم مەبەستە بە نیازە بەکاری بهێنیت سەوزاییەو بەڵێنی داوە کە بیکاتە سەوزایی نەک خانوو, بەڵام ئێستا دەڵێت موڵکی صرفی خۆمەو دەیکەمە خانوو, لەمەشیان دامودەزگاکانی سلێمانی هاوکاری دەکەن.
- سەبارەت بەو قەرزانەی حکومەت داویەتیە نالیا کە تێکرا بەو فائیدەیەی هاتۆتە سەری بریتیە لەسەرو ٦٠ ملیار دینار, ئەم پارەیە چەند تانکەر نەوتی سپی ماڵان دەکات،کە شاسوار بە دوو تەنکەر نەوت خۆل دەکاتە چاوی خەڵک؟
قوڕمیشکراوو گەندەڵ و قەرزارو قۆڵبڕ، نەپیاوی خزمەت و نەپیاوی چاکسازی و نە خزمەتی خەڵک ئامانجییەتی، دوکانێکی داناوە بە ناوی حزب و کڕین و فرۆشتن دەکات بەدەنگی خەڵک.
نووسینی :پێشەواهەورامانی