• نوێ

    ئەو تۆمەتبارەی بە چەقۆ هاووڵاتییەك و پۆلیسێكی بریندار كرد دەستگیر كرا

    ئەو تۆمەتبارەی بە چەقۆ هاووڵاتییەك و پۆلیسێكی بریندار كرد دەستگیر كرا


    دوای ئەوەی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە كاتی نوێژی بەیانیدا لە مزگەوتێكی شاری هەولێر، تۆمەتبارێك بە چەقۆ كەسێكی بەساڵداچوو و پۆلیسێكی بریندار كرد، پۆلیس بەدواداچوونی وردی كرد و لە ماوەیەكی كەمدا تۆمەتبارەكەی دەستگیر كرد.

    عەمید (دلێر نەجاڕ) بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، كاتژمێر (5:30)ی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە، لە كاتی نوێژی بەیانیدا لە مزگەوتی (عەبدولكەریم مودەڕیس) لە هەولێر، كەسێك بە ناوی (ع.ل.م) هەڵیكوتاوەتە سەر مزگەوتەكە و داوای لە كەسێكی بەساڵداچوو بە ناوی (جەمیل محەمەد ساڵح) (تەمەن 78 ساڵ) كردووە كە پارەی پێ بدات، دوای ڕەتكردنەوەی داواكەی لە لایەن پیاوە بەساڵداچووەكەوە، تۆمەتبارەكە چەند چەقۆیەكی وەشاندووە و بە سەختی برینداری كردووە.

    بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر روونیشی كردەوە، لە كاتی  هەڵكوتانە سەر پیاوە بەساڵداچووەكە، پۆلیسێكی فریاكەوتن بە ناوی (بەختیار ستار ئیسماعیل) بۆ نوێژ لەوێ دەبێت و بە هانای پیاوەكەوە دەچێت و لە ژێر چنگی ڕزگاری دەكات، بەڵام لە ئەنجامدا چەقۆیەكی بەردەكەوێت و ئەویش بریندار دەبێت.

    ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ئەم مەبەستە ڕێك خرا و پۆلیس توانی بە ماوەیەكی زۆر كەم تۆمەتبارەكە دەستگیر بكات، دۆسیەكەش خرایە بەردەم بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوە بۆ ئەوەی ڕێڕەوی یاسایی وەربگرێت و ڕێكاری یاساییش دەرهەق بەو كەسە بگیرێتە بەر كە تاوانەكەی ئەنجام داوە.

    جوان ڕەمەزان  : هەولێر
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: ئەو تۆمەتبارەی بە چەقۆ هاووڵاتییەك و پۆلیسێكی بریندار كرد دەستگیر كرا Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top