• نوێ

    لە ڕۆژی خۆشەویستیدا

    لە ڕۆژی خۆشەویستیدا



    لە ڕۆژی خۆشەویستیدا
    کام دیاریت بۆ هەڵبژێرم ؟
    شیعرێ ناسک ؟ یا گوڵێ سوور؟
    نانا دڵمت بۆ دەنێرم 

    چی دەڵێی لەم جەژنەدا 
    با ڕوحی خۆمت پێشکەش کەم ؟
    پێم خۆشە گەر ساتێکیش بێ
    خەمەکانت لەگەڵ بەشکەم 

    ساڵ دێو دەڕواو خۆشەویستیت
    زیاتر بەناخما ڕۆ دەچێ
    سەرنجی هەر گوڵێک دەدەم
    وا هەستەکەم لەتۆ دەچێ 

    سویند بەخوا وەندی ئەوین و
    گاتەکانی ناو  ئاڤێستا
    سەدەیەکی دیکەش بژیم 
    خۆشترم دەوێی لە ئێستا 

       ..ڕێبوار قەرەحەسەنی..
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: لە ڕۆژی خۆشەویستیدا Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top