• نوێ

    ژنانی یزیدی ، لە شاری چەمچەماڵ  چارەسەری دەروونی دەکرێن 

    ژنانی یزیدی ، لە شاری چەمچەماڵ
     چارەسەری دەروونی دەکرێن 


    سەنتەری ژیان بۆ چارەسەری نەخۆشی دەرونی لەناحیەی شۆڕش لەماوەی ساڵانی کارکردنی لە سنورەکە  بێ بەرامبەر ٤٥۰۰ هاوڵاتی چارەسەر کردووە کە ٥۰۰ هاوڵاتیان ژنی ڕزگاربووی دەستی داعش بوون لە شەنگال ، ئەمە جگە لە ڕەخساندنی هەلی کار بۆ ٦۰ هاوڵاتی کە بەشی زۆریان دانیشتوی سنورەکەن  .

    سەنتەرەکە بەردەوامە لە خزمەتی هاوڵاتیان وچارەسەرکردنیان لە بواری دەرونی و جەستەی دا ، ئەمڕۆ ۱۳/ ۲/ ۲۰۲۰ ستافێک لەسەنتەری ژیان سەردانی  قائیمقامیەتی چەمچەماڵیان کردوو و لەگەڵ ( ڕەمک ڕەمەزان) قائیمقامی چەمچەماڵ کۆبوونەوە .
    قائیمقامی چەمچەماڵ پشتیوانی خۆی بۆ کارەکانیان دووپاتکردەوە داوای لێکردن درێغی نەکەن لە خزمەتکردن و لە دۆزینەوەی هەلی کاردا گەنجانی شارەکە دابمەزرێنن .

    ئامادەکردنی هەواڵ 
    جوان ڕەمەزان
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: ژنانی یزیدی ، لە شاری چەمچەماڵ  چارەسەری دەروونی دەکرێن  Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top