• نوێ

    به‌تۆمه‌تی‌ شاردنه‌وه‌و گرانفرۆشی غاز تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا

    به‌تۆمه‌تی‌ شاردنه‌وه‌و گرانفرۆشی غاز تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا

    لەسەر سكاڵای لیژنەكانی قایمقامیەت، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە كاری شاردنه‌وه‌و گرانفرۆشی له‌غازی ماڵاندا كردبو.

    تۆمەتبار (ج، ع، ا) كە دانیشتوی شاری سلێمانییە ، لەسەر سكاڵای لیژنەكانی قایمقامیەت لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەراوە لەڕۆژی 15-2-2020 دەستگیركرا بەتۆمەتی كاری شاردنه‌وه‌و گرانفرۆشی غازی ماڵان بەجۆرێك كە لەنرخی دیاریكراوی خۆی كە 7500 دیناره بەگرانتر فرۆشتویەتیەوە بەهاوڵاتیان.

    لەئێستادا تۆمەتبار بەفەرمانی بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو كۆگاكەشی كە لەگەڕەكی كوردسات داخراوە.

    بۆیە لێرەوە هاوڵاتیان ئاگادار دەكەینەوە كە هەر سەرپێچییەكیان بەدیكرد لەلایەن غاز فرۆشانەوە ڕاستەوخۆ پەیوەندی به‌لیژنەكانی قایمقامیەته‌وه‌ بكه‌ن له‌ڕێی ژماره‌ ته‌له‌فۆنی (07708677777)، یان په‌یوه‌ندی‌ به‌هێڵه‌ گه‌رمه‌كانی‌ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییه‌وه‌ بكه‌ن به‌ژماره‌  104 بەشی پۆلیسی فریاكەوتن‌و 105 بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان .

    بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكان
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: به‌تۆمه‌تی‌ شاردنه‌وه‌و گرانفرۆشی غاز تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top