راگەیەندراوێک لەوەزارەتی پەروەردەوە لەسەر کچە8سالانەکە
لەسەر فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی ، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کەیسی قوتابی لاڤان لوقمان ، کە لە ۳ ی ٤ ی ۲۰۱۹ رووبەرووی تاوانێکی قێزەوەن هاتبووە وە ، بەمەبەستی گەڕاندنەوەی بۆ قوتابخانە . لیژنەیەکی وەزارەتی پەروەردە بە سەرۆکایەتی وەزیری پەروەردە و ئەندامێتی بەڕێزان راوێژکارانی وەزارەت و بەڕێوبەری گشتی پەروردەی هەولێر و بەڕێوبەری گشتی ئەزموونەکان و بەڕێوبەری گشتی باخچە و فێرکردنی بنەڕەتی ، پێکهات و بڕیار درا :
۱ـ بەگەڕاندنەوەی لاڤان لوقمان بۆ هەر قوتابخانەیەک کە باوکی دەستنیشانی بکات لە هەولێر .
۲ـ نمرەکانی وەرزی یەکەمی ساڵی خوێندنی رابردووی ، قۆناغی دووەم ، بۆ وەرزی دووەمیش حساب بکرێت لە بۆردی نمرەکان و ساڵی خوێندنی ۲۰۱٨ ـ ۲۰۱۹ ، بە دەرچوو ئەژمار بکرێت .
۳ ـ بەزوترین کات بگەڕێتەوە بۆ قوتابخانە و نمرەی وەرزی دووەمی ئەمساڵی بۆ وەرزی یەکەمیش ئەژمار بکرێت .
٤ـ بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی هەولێر ڕاسپێردرا کە تەواوی پاڵپشتی زانستی و فێرکاری بۆ قوتابی ناوبراو دابین بکرێت .
وەزارەتی پەروەردە
د.ئالان حمە سعید