زانیاری تەواو سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە کەرکوک.!!
کابرایەک لە ئێرانەوە گەڕاوەتەوە و نەخۆشە بەڵام دیار نیە تا ئێستا کە ھەڵگری ڤایرۆسەکە بێت بۆیە خراوەتە ژێر چاودێری بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ ئەمەش بەپێی ڕێنمایەکانە کە ھەرکەسێک بگەریتەوە لە وڵاتێک کە ھەڵگری ڤایرۆسەکە بێت دەخرێتە ژێر چاودێریەوە
سەبارەت بە وێنەکەش ھاوڵاتیانی گەڕەکی حەی نەصر و داوا دەکەن ئەو نەخۆشخانەیەی کە تایبەت کراوە بە نەخۆشیکە لە گەڕەکەکەیان لابریت
بۆیە پاریزگاری کەرکوک لە ژێر فشاری ئەو ھاوڵاتیانە بڕیاری دیاریکردنی نەخۆشخانەی حەی عەسکەری بۆ نەخۆشی ھەڵگری کۆڕۆنا ھەڵوەشاندەوە و بڕیاریدا کە شوینێک لە دەرەوەی شار دیاری بکرێت بۆ ئەو بابەتە
.....