ڕاگه‌یاندراوێك له لایه‌ن سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری(په‌كه‌كه) له سه‌ر ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه هاوسه‌ره‌كه‌ی له كه‌مپی لاڤریۆ كووشتی
ئێواره‌و دوێنێ كاتژمێر 19:00 له كه‌مپی په‌نابه‌ران له لاڤریۆ كه له لایه‌ن جه‌ماوه‌ر و لایه‌نگرانی پارتی كرێكارانی كوردستان به‌ڕێوه ده‌برێت، هاوڵاتیه‌كی سوری كه چه‌ندین مانگه له‌و كه‌مپه ده‌مێنێته‌وه به هۆی ده‌مه‌قاڵیه‌ك له گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی به چه‌قۆ په‌لاماری ده‌دات و ده‌یكوژێت.
ئه‌م هه‌واڵه له زۆربه‌ی میدیاكانی یۆنان لاو كرایه‌وه و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی خراپی هه‌بوو، به تایبه‌ت له سه‌ر هۆكاری ئه‌م كاره ذرنده‌یه.
ئه‌مڕۆ لایه‌نگران و جه‌ماوه‌ری په‌كه‌كه له ئه‌سینا به زمانی یۆنانی ڕاگه‌یاندرایه‌ك وه‌ك ڕوونكرنده‌وه‌یه‌ك له سه‌ر ئه‌م ڕووداوه‌یان بڵاو كرده‌وه و ده‌ڵێن كه ئه‌م جۆره كارانه ئیدانه ده‌كه‌ن چونكه ئافره‌تانی كورد له كوردستان ته‌نها جه‌نگ ناكه‌ن بۆ دژایه‌تی كردنی دووژمنان، به‌ڵكو بۆ ئازادی خۆشیان وه‌ك ئافره‌ت له كۆمه‌ڵگادا.
ئاماژه‌ش به‌وه ده‌ده‌ن كه پۆلیسی ناوچه‌ی لاڤریۆ چه‌ند مه‌ترێك دوور بووه له شوێنی ڕووداوه‌كه و گوێبیستی هاواری ئافره‌ته‌كه بوون به‌ڵام له كاتی پێویستدا، نه‌گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه. له كۆتایشدا داوا له حكومه‌تی یۆنان ده‌كه‌ن به پێی یاسا خێزانی ئافره‌ته كورده‌كه سزای بده‌ن هه‌روه‌ها داواش ده‌كه‌ن له هه‌مووان هاوكار بن چونكه، ماده‌م ئه‌و ئافره‌ته نه‌یتوانی به زیندووی له خاكی خۆیدا به ئارامی بژێت، هیچ نه‌بێت با به مردووی بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناو خاكی خۆی وه‌ك مردوو بژێت.
ده‌قی ڕاگه‌یاندراوه‌كه:
ئاگاداری سه‌باره‌ت به كوشتنی ئافره‌ته كورده‌كه له لاڤریۆ
جوڵانه‌وه‌ی كورده‌كان (په‌كه‌كه) به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاڵپشتی كردووه له واتای ئافره‌ت. پیاو و ئافره‌تان له كوردستان نه‌جه‌نگن ته‌نها دژی دووژمنان كه دیارن كه زۆریشن. له ڕاستیدا ده‌جه‌نگن بۆ مافی خۆشیان وه‌ك ئافره‌ت له كۆمه‌ڵگایه‌كی جیاوازدا كه به هیچ شێوه‌یه‌ك تووندووتیژی به‌رامبه‌ر ئافره‌ت ناكرێت و هیچ مرۆڤێكیش به‌رامبه‌ر مرۆڤێك. هه‌ر بۆیه به تووندی ئیدانه‌ی كوشتنی ئافره‌ت ده‌كه‌ین كه له كه‌مپه‌كه‌مان ڕوویدا له لاڤریۆ. هه‌روه‌ها پۆلیسی ناوچه‌ی لاڤریۆ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ین كه چێند مه‌ترێك له ڕووداوه‌كه ذوور بوو، هاواره‌كانی ئافره‌ت و منداڵاكانی ئیهمال كرد.
پاراستنی مافی ئافره‌ت و ژیان و ڕێز گرتن له هه‌موو ئافره‌تێك، هه‌میشه به ئه‌ركی یه‌كه‌می خۆمان زانیوه. ئافره‌تانی كوردستان ده‌جه‌نگن بۆ ئازادی نه‌ك ته‌نها خاكه‌كه‌مان به‌ڵكی بۆ ئازادی خۆشیان.
وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی كوردی داوا ئه‌كه‌ین به پێی یاسای بكوژه‌كه سزا بدرێت. تاكه هه‌واڵی ناخۆش كه تا ئێستا له كه‌مپی لاڤریۆ ڕوویداوه له لایه‌ن كوردێكه‌وه، هه‌رگیز هه‌وڵه‌كانمان ڕه‌ش ناكات و ئێمه خۆمان یه‌كه‌م كه‌سین كه نامانه‌وێت ئه‌و ڕووداوانه بشارینه‌وه و داواش ده‌كه‌ین به پێی یاسا به تووندی سزا بدرێت.
ژیان و هه‌وڵمان به‌رده‌وام ده‌بێت به دروشمی: ئافره‌ت، ژیان، ئازادی
داوای ژیان و ڕێز گرتن له هه‌مووان ئه‌كه‌ین له زیندوو و مردووه‌كانیش. ئه‌وانه‌ی كه ڕێگه‌یان نه‌دا به په‌نابه‌ران له وڵاته‌كانیاندا به زیندووی بژین، هیچ نه‌بێت با ڕێگه بده‌ن بگه‌ڕێنه‌وه به مردووی له وڵاته‌كه‌یان بژین.
داوای هاوكاری له هه‌مووان ده‌كه‌ین تاكو خوالێخۆشبوو به‌خاك بسپاردرێت له‌وێ كه نه‌یان هێشت وه‌ك زیندوو بوونی هه‌بێت.
سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری كوردستان
سەرچاوە:pishti-news