بەهۆی دەرنەچوونی لەخوێندن
مێردمنداڵێک بەفیشەک خۆی کوشت
.
بەیانی ئەمڕۆ سێ شەمە لەگەڕەکی جوتیارانی قەزای کەلار مێردمنداڵێک بەناوی (نالی والی حەمەساڵح ) لەدایکبووی 2005 لەماڵی خۆیان فیشەک بەخۆیەوە دەنێ و لەئەنجامدا گیان لەدەست دەدات .
بەوتەی کەسوکاری ناوبراو لەپۆلی حەوتە و بەهۆی دەرنەچونی لەخوێندن خۆی خۆی کوشتووە.
لەئێستادا بەمەبەستی تۆێکاری تەرمەکەی هێنراوەتە پزیشکی دادوەری کەلارو پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە لەسەر هۆکاری خۆکوشتنی ناوبراو
.