ژن و مێردێک بەیەکەوە سوتان
نوێکراوەتەوە
کاتژمێر 1:50 خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ژنێک بەناوی ( ر . ح . ب ) لەدایک بووی ساڵی 1981، پیشەی ژنی ماڵ، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی ئاشتی بە سوتاوی گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە بەوتەی هاوسەرەکەی سەرقاڵی گەرمکردنی ئاو بووە بە طباخ و دواتر گڕی گرتووە و بەو هۆیەشەوە سوتاوە کە بە گوێرەی ڕاپۆرتی پزیشکی نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ ڕێژەی سوتاویەکەی له 95%ـە.
مێردەکەشی بەناوی (ق . م . هـ ) لەدایک بووی ساڵی 1981 پیشەی مامۆستا سوتاوە بە ڕێژەی 25%، ئەو دەڵێت سەرقاڵی خواردنەوەی چا بووە و لەوکاتەشدا کە گوێی لە دەنگی هاوسەرەکەی بووە دواتر بەهانایەوە چووە بەمەبەستی کوژاندنەوەی و بەو هۆیەشەوە ئەویش سوتاوە، بەهۆی سەختی برینەکانیان هەردوکیان بەڕێکران بۆ سلێمانی،