مه‌رجه‌عێكی باڵای ئێران: پێویست بکات بۆ چارەسەری کۆرۆنا هانا بۆ ئیسرائیلیش دەبەین
مكارم شیرازی، یه‌كێك له‌مه‌رجه‌عه باڵاكانی ئاینی له‌ئێران جه‌ختیكرده‌وه، هیچ رێگریه‌ك نیه بۆ كڕینی پێکەوتە چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئیسرائیل له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر هیچ جێگره‌وه‌یه‌ك نه‌بێت.
ئه‌گه‌ر هیچ جێگره‌وه‌و چاره‌سه‌رێك نه‌بێت، هیچ به‌ربه‌ست و رێگریه‌ك نیه تا پێکەوتەی ڤایرۆسی كۆرۆنای دروستكراوی ئیسرائیلیش به‌كاربهێندرێت
مكارم شیرازی له‌لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی "همدلی"ی ئێران رایگه‌یاندوه، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر هیچ جێگره‌وه‌و چاره‌سه‌رێك نه‌بێت، هیچ به‌ربه‌ست و رێگریه‌ك نیه تا پێکەوتەی ڤایرۆسی كۆرۆنای دروستكراوی ئیسرائیلیش به‌كاربهێندرێت.
پێشتر، مكارم شیرازی داوای له‌هاوڵاتیان كردبو، له‌میانه‌ی سه‌ردانیكردنی عاشورادا له‌خودا بپاڕێنه‌وه له‌ڤایرۆسی كۆرۆنا بیانپارێزێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه به‌گوێره‌ی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران كه به‌یانی ئه‌مڕۆ بڵاویكردوتهوه، ژماره‌ی توشبوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئێران گه‌یشتوه‌ته 10 هه‌زارو 75 كه‌س و تاكو ئێستاش 429 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه.
پێشتریش، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، بانگه‌واز له‌سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان ده‌كه‌ین، هاوكاریمان بكه‌ن بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
