پێتان بڵێم خاڵی لاوازی کۆرۆنا چی یە؟
نهێنی یەکەم :
زوو زوو دەستشۆردن بەئاو و سابوون بە جۆرێک لە شەو و رۆژێکدا بگاتە 20 جار(هەرجارە 20 چرکە) ئەم دەستشۆردنە چانسی مانەوەی ڤایرۆسەکە لەسەر دەست کەم دەکاتەوە و ئەگەر بێئاگایانەش دەستت بەر تەنێک بکەوێ کە ڤایرۆسەکەی لەسەر بێت.. ئەم دەستشۆردنە گەرەنتی سڕینەوەیەتی..
نهێنی دووەم:
کەمکردنەوەی تێکەڵاویی و دابڕینی ڤایرۆسەکە
چوونکە هەر کەسێکی تووشبوو بە ڤایرۆسەکە لانی کەم 3 کەسی دیکە لەدەوری خۆی بەخۆیەوە دەئاڵێنێت. رێژە زانستیەکە بریتیە لە 3.28 کەس.. ئەگەر تۆ تێکەڵاوی نەکەیت و دوورکەویتەوە لە قەرەباڵغی.. ڤایرۆسەکە لەجێی خۆی ناجوڵێت (خۆ دەستی نیە لەدەرگا بدات! ) کەواتە ئەم ڤایرۆسە چاوەڕێی تۆیە بچیت هەڵی بگری و بیبەی و بیگوازیتەوە..
نهێنی سێیەم:
دەست نەبردن بۆ دەم و چاو.. هاوینە هەواری ڤایرۆسەکە بریتیە لە بۆریی هەوا و سی یەکان.. کە دەرگاکەی لەدەم و لووتەوەیە.. ئەگەر دەست نەبەی بۆ دەم و لووت و دەمووچاو ڤایرۆسەکە ناگاتە دەرگای چوونە ژوورەوە بۆ سنگ و سیەکان... بەمەش بۆخۆی بێکار دەسووڕێتەوە و بۆی نالوێ بچێتە هاوینەهەوارەکەی..
کەواتە بیکوژە پاڵەوان!?ئەم نهێنیەش بگەیەنە دۆستانت
پێکەوە کۆرۆنا لەچاڵ دەنێین..
د.بیلال عومەر
لای خۆتان بڵاوی بکەنەوە
