کۆبوونەوەی چەوری لەناوچەی وورگدا بابەتێکی بێزارکەرە بۆ خانمان و بەھۆیەوە ھەست بەبێزاری دەکەن و ناچار دەبن جلوبەرگی فراوان بپۆشن بۆ شاردنەوەی وورگیان بەڵام پێویست بەنیگەرانی ناکات دەتوانیت پشت بەم گیراوە چینییە ببەستیت بۆ رزگاربوونت بەخێرایی لەچەوری زیادەی وورگ.
پێکھاتەکانی:
١٢٥ گرام تور
٣ لیمۆ
٤ کەوچکی بچوک ھەنگوین
٢ کەوچکی بچوک دارچینی
١ پارچە زەنجەبیل
تور و زەنجەبیلەکە بھاڕە و لیمۆکە لەت بکە و تۆوەکەی دەربکە
لیمۆکە تێکەڵی ھاڕاوەکە بکە و ھەنگوینی سروشتی ودارچینی تێ بکە .
تێکەڵی بکە و بیخە سەلاجەوە و رۆژانە لەگەڵ ژەمەخۆراکییەکاندا ٢ جار بیخۆ.
ئەم تێکەڵەیە تا سێ ھەفتە بەکاربھێنە و دواتر ھەفتەیەک پشوو بدە و بەردەوام بەرەوە لەسەری.
