ژنە نووسەری کورد ڕوخۆش عەلی خووشکی بەختیارعەلی کۆچی دوایی کرد
روخۆش عەلی، ژنە نووسەری کورد و خوشكی ڕۆماننووسی گەورەی کورد بەختیار عەلی شەوی پێنجشەممە بە نەخۆشی شێرپەنجە لە وڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.
ئەو خاوەنی پێنج کتێبی چاپکراو بوو ئامادەکاریشی دەکرد بۆ نوسین و چاپکردنی کتێبێکی دیکە.
روخۆش عەلی خاوەنی هەریەكە لە کتێبەکانی :
١/لەنێوان ژەهر و ئومێددا
٢/ بۆ یادی هەڵەبجە
٣/ کۆڕەو و یادەوری
٤/ زیوی بەیانی
٥/ مێژووی تێکۆشانی مێینەی کورد لە مەلەکیەتەوە تا دوای راپەڕینە.