دوای ١٢ڕۆژ لە زیندانی ئەمڕۆ دالیا مەحمود برازای ساڵح موسلیم دادگایی کرا، لەدانیشتنەکەدا، کەلەشاری مێرسینی تورکیا بەڕێوەچوو، دادگای تورکیا بڕیاری ئازادکردنی دالیای دەرکرد و لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە ئازادکرا
ڕۆژی ١٥ـی ئەم مانگە حکومەتی تورکیا دەستگرکردنی دالیا مەحموودی ڕاگەیاند و بەتیرۆرست ناوی برد و خانەوادەکەی دالیاش حکومەتی هەرێمی کوردستانیان تۆمەتبارکرد بەوەی دالیایان ڕادەستی تورکیا کردووەتەوە.
دواتر وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم لەڕوونکردنەوەیەکدا ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە ئاشکرای کرد، کەدالیا لەڕۆژئاوای کوردستانەوە بەقاچاغ داخڵی تورکیا بووە و دواتر لەو وڵاتە خۆی ڕادەستکردووە و هۆکاری کارەکەشی بۆئەوە گەڕاندەوە، کەدالیا ویستوویەتی بەخۆشەویستەکەی شادبێتەوە، کەلەڕۆژی ٩ـی تەمموزەوە گەڕابووەوە بۆتورکیا.