كچه كوردێكی دانیشتووی سوید به‌ناوی نور مستەفا فه‌رمی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی وێست هام یونایتدی ئینگلیزیه‌وه كرد.
نور مسته‌فا كه كچه كوردێكی له‌دایكبووی سویده به فه‌رمی له یانه‌ی ئێسكیل ستونای سویدیه‌وه روویكرده ئینگڵاند و گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ یانه‌ی وێست هام واژۆ كرد و یانه ئینگلیزیه‌كه به‌خێرهاتنی ئه‌م یاریزانه كورده‌ی كردووه.
نور مسته‌فای هه‌ژده ساڵان ده‌بێته پێنجه‌م گرێبه‌ستی یانه ئینگلیزیه‌كه بۆ وه‌رزی نوێی باركلیز، كه ئه‌م كچه كورده هاوكات یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی سوید ده‌كات. نور ده‌ڵێت: شانازییه‌كی گه‌وره‌یه كه نوێنه‌رایه‌تی یانه‌ی وێست هام یونایتد ده‌كه‌م، وێست هام یانه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و مێژوویه‌كی دێرینی هه‌یه.