• نوێ

    یەکێتی و موزایدە کردن بەتەرمەوە

    یەکێتی و موزایدە کردن بەتەرمەوە
    نووسینی:هەورامان خالید



    لەچەند ڕۆژی ڕابڕدوو دا یەختێک بە53کۆچبەرەوە لەکەنارئاوەکانی یۆنان نوقم بوو کەزۆرترین کۆچبەرەکان کوردبوون لەهیچ میدیایەکی کوردی ئەم کارەساتە تا دوای سێ ڕۆژ باسی لێوە نەکرا،تەنها تیمی ڕۆژنامەوانی پشتی نیوزنەبێ وەک یەکەمین میدیاو کورد بەدەم ئەم کارەساتەوە چوون هیچ کوردێکی ولاتی یۆنان بەتایبەت یەکێتی کە کۆمیتەی لەولاتی یۆنان هەیە بەناوی ڕێخراوە دامەزراوە ئامادەی ئەوەنەبوون هەنگاوێک بنێن و بەدەم ئەم کارەساتە دڵتەزێنە گەورەیەوە بێن، دواتریش سەفارەتی عێراق لەولاتی یۆنان هیچ ئامادەیەکی نەبوو نوێنەری وەفدێک بنێری تا سێ ڕوژ دوای کارەساتەکە،
    ئاری جەلال سەرۆکی ڕێخراوی لوتکە لەچاوپێکەوتنێکی تەلەفیزوینیدا چەند زانیاری هەڵەی دایەک لەوانە بەگوتەی ئەو سێ کورد ماون بەلام چوار کودن یەکیان ڕوژهەلاتیە ئەو حسابی کوردی بونەکرد، پاشان بەشان و باڵی  لاهور جەنگی دا هاتەخوارەوە کەوا ئەو گەرانەوەی تەرمەکانی گرتۆتە ئەستۆی خۆی، لەکاتێک دا زۆرترین ئەندام و لایەنگری یەکێتی لەولاتی یۆنان بوونیان هەیە هەموو بێدەنگ کران تا لاهور جەنگی بکەن بە پالەوانی  ئەم کارەساتە گەورەیە ئەویش لەرێگای وتەی ئاری جەلال بە پیاهەلدان و بەشانوو بالی دا لەهەمان کات دا ئاری جەلال دەلێت سەفارەتی عێراق ناتوانی ئەم کارەبکات
    بابزانین سەفارەتی عێراق کێیە؟
    ئەم سەفارەتە بەڕێوبەرەکەی کوردە لەسەر پشکی یەکێتیە لەلایەن یەکێتیەوە هەنگاو دەنێت لەولاتی یۆنان سەفارەتی عێراق پارەی گەرانەوەی نیە بۆتەرمەکان بەلام بەپێی ئەو بەلگانەی لەبەردەستن  چەند ڕوژ جارێک مەبلەغێکی زۆر پارە سەرف دەکەن لەسەرحسابی میلەت پارەتەخشانوو پەخشان دەکەن
    بۆیە حوکمەتی عێراق و سەفارەت بەخاتری لاهور شێخ جەنگی بچووک کراونەتەوە بێدەسەلات ناوی دەهێنریت
    لەکاتێک دا حوکمەتی هەرێم بوونی هەیە وەئەبی ئەو هەستی بەم کارە وەک حوکمەت بۆچی دەبێ ؟ کەسێکی نێو حیزبێک ئەم کارەبکات بوموزایدەکردن

    یەکێتی لەولاتی یۆنان چیەو چیکارەن؟
    یەکێتی لەولاتی یۆنان ڕێخراوێکی داناوە بەفەرمی لەلایەن حوکمەتی یۆنان ، کەخویان پێی دەلێن کۆمیتەی یۆنان  کۆمەڵێ کەس لەخۆدەگرێت کەچەند کەسێیکان لەوانە خەریکی کاری بازرگانی کردنن بۆ مەکتەب سیاسیەکانی حیزبەکەیان، لەمەزیاتر نیە،
    دواتر پەکەکەش  لەولاتی یۆنان تا کوردی ڕوژئاوا وەستابی یان باکور خۆپیشاندان بۆ عەبدوللە ئوجەلان بترازی لەهیچ کارێک و بەتایبەت لەکارەساتێکی وادا  نەدەنگ و نەسەنگیان نیە

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: یەکێتی و موزایدە کردن بەتەرمەوە Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top