• نوێ

    جیابوونەوەی خۆیان لەنەوەی نوێ ڕاگەیاند

    جیابوونەوەی خۆیان لەنەوەی نوێ ڕاگەیاند


    راگەیاندراوێك بۆ خەڵكی كوردستان
    وەكو ئەوەی پێشتر بەڵێنمان بە دەنگدەرانمان دابوو، بە هەمو شێوەیەك موچەی خانەنشینیی پەرلەمانیی رەتدەكەینەوە، وەك ئەوەی بۆ پەرلەمانتاران بڕاوەتەوە و تەنانەت ئەگەر پێویست بێت ئامادەین دەستەبەرداری موچەی پارلەمانیی-ش ببین.

    چەند مانگێكیشە بەهۆی بەلارێدابردنی فراكسیۆن و جوڵانەوەی "نەوەی نوێ‌"وە لەلایەن سەرۆكی جوڵانەوەكەوە، هیچ پەیوەندییەكمان بە فراكسیۆن و جوڵانەوەكەوە نەماوە، هەربۆیە لە ئێستایشەوە بە فەرمیی جیابونەوەی خۆمان رادەگەیەنین و وەكو پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە پەرلەمانی كوردستان دەمێنینەوە.

    ئێمە خەڵكانێكین، پارەی خەڵكمان نەخواردوە و پارەی حكومەتیشمان لانییە (بەڵكو پارەیشمان لای حكومەتە) و "موزایەدە"یش بەسەر دەنگدەران و هاوپیشە و خەڵكانی غەدرالێكراوی كوردستان-ەوە ناكەین و بەڵێنیش دەدەین هەمیشە لە سەنگەری بەرگریكردن دا دەبین لە ماف و داخوازیی رەوای دەنگدەران و خەڵكی جوامێری كوردستان.

    پەرلەمانتاران:
    - دیاری ئەنوەر.
    - سیروان بابان.
    - مەم بورهان قانع.
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: جیابوونەوەی خۆیان لەنەوەی نوێ ڕاگەیاند Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top