کونسوڵخانەی ئێران لەسەر سوتاندنی بارەگاکەیان هاتەدەنگ
كونسوڵخانه‌ی ئیران له شاری به‌سره سوتاندنی باره‌گاكه‌ی به
كارێكی بێسه‌روبه‌ره و دڕندانه و دوور له ره‌وشت وه‌سفكرد و هەڕەشەی گرتنەبەری رێگای یاساییش دەکات.
محه‌مه‌د ئیسماعیل، به‌رپرسی رایگه‌یاندنی كونسوڵخانه‌ی ئیران له به‌سره له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا دانی به‌وه‌دانا كه ته‌لاری كونسوڵخانه‌كه به ته‌واوی سوتاوه و پرسیاری كرد و وتی: "كونسوڵخانه‌ی ئێران چ په‌یوه‌ندییه‌كی به روداوه‌كانی عیراقه‌وه هه‌یه؟"
ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه ده‌شڵێت: ئێمه هیچ لایه‌نێكی دیاریكراو به سوتانی كونسوڵخانه‌كه‌مان تۆمه‌تبار ناكه‌ین"، ئه‌وه‌شی به‌بیرهێناوه‌ته‌وه كه كاری كونوسڵخانهكه ته‌نها پێشكه‌شكردنی ڤیزا و خزمه‌تگوزاری بووه بۆ هاوڵاتیان، بۆیه ئه‌وه‌ی رویدا، دووره له ره‌وشته‌وه.
محه‌مه‌د ئیسماعیل هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شیكرد كه كونسوڵخانه‌كه سه‌رجه‌م رێگه یاسایی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌پای سوتاندنی باره‌گاكه‌ی ده‌گرێته‌به‌ر.
دوای ئه‌وه‌ی خۆپیشاندان له به‌سره ده‌ستیپێكرده‌وه، سه‌رله ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی 7ی ئه‌یلولی 2018، هاوڵاتیانی ناڕازیی ئه‌و شاره هه‌ڵیانكوتایه‌سه‌ر باره‌گای كونسوڵخانه‌ی ئێران و سوتاندیان.
