بەپێی ئەنجامی ئەو توێژینەوانەی لەسەر پەیوەندییە سێكسییەكان ئەنجامدراوە، چەند نهێنییەك دەربارەی سێكسی ژنان ئاشكرا بووە، كە بەشێكیان زانیاری نوێن و جێی سەرسوڕمانن.
گۆڤاری تایمی ئەمریكی چەند زانیارییەكی نوێی ئاشكرا كردووە لەسەر چەند نهێنییەكی سێكس لای ژنان:
1- ڕەگەزی مێ لەدوای پێنج بۆ هەشت ڕۆژ لە پەیوەندی سێكسی ئەگەری هەیە دووگیان ببێت.
2- لەپێكردنی پێڵاوی بەرز كاریگەری خراپی لەسەر توانایی سێكسی ژنانن هەیە، بەشێوەیەك هەندێ جۆری پێڵاوی بەرز زیان بەو دەمارانە ژنان دەگەیەنن كە پەیوەندیان بە هەستی سێكسییەوە هەیە.
3- دانیشتن لەسەر هەندێ جۆری كورسی و شێوازی دانیشتنەكە، ئەگەری هەیە هەستی سێكسی ژنان بوروژێنێت ئەمەش بەپێی ئەو ماددەیە دەگۆڕێت كە كورسییەكە لێ دروست كراوە، چونكە هەندێ جۆریان هێز دەخەنە سەر ئەندامیس مێینە و دەیوروژێنن.
4- سێ شوێن هەین كە هەستی سێكسی ژن دەوروژێنن، ئەوانیش بریتین لە (ملی منداڵدان، قیتكە، خاڵی جی كە دەكەوێتە هەندێ شوێنی هەستیاری لەشی ژن بە تایبەت گۆی مەمك).
5- شوێنی دەمارەكانی ئەندامی مێینە لە ژنێكەوە بۆ ژنێكی دیكە دەگۆڕێت، ئەمەش وادەكات ڕێگا و شێوازەكانی گەیشتن بە ئۆرگایزم بەپێی كەسەكە بگۆڕێت.
6- زۆر خواردنەوەی ئاو یارمەتی ژنان دەدات بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی زۆر چێژدار بگەن بە ئۆرگایزم.
7- ئەو بیروباوەڕە هەیەڵە كە دەڵێت هەندێ ژن ناتوانن بگەبن بە ئۆرگایزم.
