ئەنجامی لێپرسینەوەکەی کۆنگرێسی ئەمەریکا لەمارک زوکەربێرگ چیبوو؟
کۆنگرێسى ئەمریکا لێپرسینەوەی لە مارک زوکەربێرگ بەرێوەبەری تۆڕى کۆمەڵایەتی فەیسبوک کرد، بەرامبەر بە بابەتی دزەکردنی هەندێک دەزگا بۆ ناو فەیسبوک و بردنی زانیاریی بەکارهێنەران.
مارک لەبەردەم کۆنگرێسى ئەمریکا زیاتر لە جارێک داوای لێبوردنی کرد لەو بابەتە و بەڵێنی پاراستنی تایبەتمەندی بەشداربووانی دا.
ئەندامانی کۆنگرێس رایانگەیاند، نیگەرانبوون بەوەى کە مارک زیاتر لە جارێک داواى لێبوردنی،ئەوەش گومانی لادروستکردوون و بەڵێنەکانى مارک ناڕوون دەبینن.