لە دڵما جێت بۆ ڕا دەخەم
ئه‌ی پاكژتر له ئاسمانی
ساماڵی پڕ له ئه‌ستێره
هه‌رچه‌ن دووری واده‌زانم
هه‌مو ده‌مێ وای ئه‌لێره
چه‌ند دووریشبی واده‌زانم
ده‌ستت گرتوم بۆ پیاسه‌یه‌ك
هه‌ست بەبۆنی خۆشت ده‌كه‌م
له گه‌ڵ هه‌مو هه‌ناسه‌یه‌ك
جاروبارێ كهلێرهش نیت
بانگت ده‌كه‌م له خۆمه‌وه
له باده‌ی چاوی مهستتدا
شه‌رابی عیشق ده‌خۆمه‌وه
شه‌وان ده‌نوم به‌تاسه‌ی تۆ
پیلوی چاوانم داده‌خه‌م
فه‌رامۆشت ناكه‌م ساتی
له دڵما جێت بۆ ڕاده‌خه‌م
نووسینی :ڕێبوارقهرهحهسهنی