مەراسیمی یادی ئەنفال لە چەمچەماڵ و کەلار و کەرکوک
ئەمڕۆ شەممە (4/14)، لە هەریەکە لە قەزاى چەمچەماڵ و کەلار و شارى کەرکوک مەراسیمى (30)ـەمین ساڵیادى تاوانى ئەنفال دەرهەق بە خەڵکى کوردستان کرایەوە و چەند چالاکییەک و نمایشێک پێشکەشکران، بەڵام کەسوکارى ئەنفالکراوان توڕەترن لە ساڵانى رابردو بەرامبەر دەسەڵاتدارانى هەرێم و ئەوە دەخەنەڕو کە ئێستاش لەو کاتانەدا کە پێویستیان بە دەنگیانە و لە بۆنەکاندا بەدەمیانەوە دەچن.
کەسوکارى ئەنفالکراوان، ئەوەدەخەنەڕو کە حکومەت و دەسەڵاتداران لەبرى قەرەبوکردنەوەى کەسوکارى ئەنفالکراوان و سارێژکردنى خەمەکانیان، خەمى دیکەیان بۆ زیادکردن و موچەکانیان پاشەکەوت دەکرێت و نادرێت.
هاوکات لە باخچەى قەڵاى شارى کەرکوک بە بەشدارى حیزب و لایەنە سیاسییە کوردییەکان چالاکییەکەک لەو شارە بەڕێوەچو، لەوبارەیەوە "لایەنە سیاسییەکان وەک رێزگرتن لەم چالاکیە و بەشداریکردنى لە یادکردنەوەى تاوانى ئەنفال بانگەشەى هەڵبژادنیان نەکردوە دوایانخستووە".