خانمان بەچی رەفتاری پیاوان دەوڕوژێنن
توێژەرێكی فەرەنسی تایبەت بە ڕەفتاری مرۆڤ و كاریگەریی لەسەر كەسانی بەرامبەر ڕایدەگەیەنێت، یەكێك لە چەكە هەرە بەهێزەكانی ژن بۆ ڕاكێشانی سەرنجی پیاو روژاندنی، پەرشوبڵاوكردنەوەی قژییەتی بەسەر شانەكانیدا.
نیكۆلا گوجوین ؛توێژەری فەرەنسی ، كە ئەزموونێكی زۆری هەیە لە بواری ڕەفتاری مرۆڤ و كاریگەریی لەسەر كەسانی بەرامبەر، توێژینەوەیەكی لەبارەی ژمارەیەك ژن و پیاوەوە ئەنجامداوە، دەركەوتووە، ستیالی قژی ژنان شێوازی بڵاوكردنەوەی قژی بەسەر شانیدا یاخود كردنی بە پرچ وەك كلكی ئەسپ ئەو ستایلەیە لە پیاو دەكات هەست بكات، ژنەكە گەنج و تەندروستە و لە ڕووی هەست و ئارەزووشەوە بەهێز و گرموگوڕە .
بۆیە لە توێژینەوەكەیدا داوای لە ژنان كردوە بە چەند ستایل و مۆدێلێكی جیاوازی قژەوە لە بەردەم پیاوەكاندا دەربكەون، وەك ستایلی قژی كورت و كردنی قژ بە پرچ و شۆڕكردنەوەی قژ بەسەر پشتدا هاوشێوەی كلكی ئەسپ و چەند مۆدێل و ستایلێكی دیكە، لە ئەنجامیشدا دەركەوتووە، كە قژی درێژ وبڵاوكراوە بەسەر شانەكاندا زۆرترین كاریگەریی دەكاتە سەر هەستی پیاوان و دەیانوروژێنێت و سەرنجیان بەلای ژناندا كێش دەكات.
هەر بە پێی هەمان توێژینەوە ، پێڵاوی پاژنە بەرز و بەكارهێنانی بۆنیش دوو كەسەتەی دیكەی كاریگەریی ژنانن بۆ ڕاكێشان سەرنجی پیاو