• نوێ

    نیگار کچێکی لاوازی کەم جورم بوو

    نیگار  نیگار کچێکی لاوازی کەم جورم بوو
    نووسینی :عوسمان قادر  

    نیگار کچێکی لاوازی کەم جورم بوو
    ئەو بەیانیە زور سارد بوو دایکی درەنگ لە خەو خەبەری کردبوەوە ، فریای نان و چا خواردنیش نەکەوت . بەپەلە جلەکانی ڕێک خست و قژی بۆ داهێناو 500دیناری خستە ناو جانتاکەی و بە ماچێکەوە  ڕەوانەی قوتابخانەی کرد .

    نیگار لەش و لارێکی لاوازی بوو .ڕەشەبایەکی کەم ئەیتوانی بیچەمێنێتەوە  . هەرچەن لە پۆلی یەک بوو .بەڵام کە بتبینیایە ئەتوت هێشتا نەخراوەتە قوتابخانەوە .
    بۆیە بە دەم ڕێگاوە زۆر ئەترسا بکەوێت ئەترسا فریای وانەی یەکەم نەکەوێ .بۆیە قاچە بچوکەکانی توند تر ئەهاوێشت تا زوتر بگات
    لە پڕ ئەوەی لێی ئەترسا ڕوی دا و بەدەما کەوت و جانتاکەی لە ملیشی ترازا و دوسێ کتێبی دەرهات . گورج کتێبەکانی کۆکردەوە و ئەیویست واپیشان بدات کە هیچ ڕوی نەداوە . هەرچەن  ئەژنۆکانی تەڕ ببون . بەڵام گوێی نەدایە و ملی ڕێگای گرت . نەختێکی تریش ڕۆشت و ئیترحەوسەڵەی نەما . بۆیە هەنگاوەکانی هێواش کردوە . ئەمجارەش خراپتر کەوت بەدەما . هەوڵی ئەدا خۆی ڕاگرێ و خۆی کۆکاتەوە ئەویست فریای پۆلەکەی بکەوێ
    هەرچۆنێک بوو  توانی بگاتە ئەو پۆلەی کە لێ ئەخوێند
    . دەستەکانی بە ئاستەم ئەیانتوانی قەڵەمەکەی بگرێ . سەرنجی سەر ئەژنۆکانی ئەدا زۆر تەڕ ببون بۆیە زو زو دەستی بەئەژنۆکانیدا ئەهێنا . بەو جۆرە کەمێ ئارامی بۆ ئەهات .
    بەم شێوەیە وانەی یەکەم ودوەمی بەڕێ کرد .بیری کردەوە بچێ بۆ حانوت و لەفەیەکی نۆکاو بخوات تا هەم برسێتی بیرچێتەوە و هەم سەرماش لە گیانیدا نەمێنێ .
    کە دەستی برد بۆ جانتاکەی . پارەکەی تێدا نەمابوو .. ئیتر تێ گەشت لە ڕێگا لێی ون بوە . نەیئەزانی چی بکات . برسێتی زیاتر توشی  خەمی ئەکرد  بۆیە ڕۆشت بۆ حانوت و داوای لەفەیەکی کرد کە بە قەرز پێی بدەن .. پیاوی نۆکاوەکە زۆر باش بوو . یەکسەر دەسی کرد بە دروست کردنی لەفە بۆی .... لە پڕ جەرەس لێی دایەوه بۆ ناو پۆل . مامۆستاکەی هاواری کرد ( خێرا خێرا بۆ ناو پۆل) .
    نیگار  . فریا نەکەوت لەفەکە وەرگرێ . بۆیە پیاوی نۆکاوەکە بەڵێنی پێدا  دوای تەواو بونی وانەکەی  لەفەیەکی گەرمی بداتێ . بە پەلە ڕۆشتە پۆلەوە .  سەرەتا دڵخۆشی خۆی بەوە ئەدایەوە دوای وانەکەی لەفەیەکی گەرم بخوات.
    بەڵام قەدەری نیگار وابوو . پیاوی نۆکاوەکە حانوتەکەی داخستبوو . بیری بەڵێنەکەی نیگاری نەبو .... بۆیە سەرما و تەڕ بونی گیانی و برسێتی .تەواو تەنگیان پێ هەڵچنی بوو . دڵی پڕ ببو لە گریان . چاری نەبو بە دزیەوە جانتاکەی هەڵگرت و هاتە دەرەوە لە قوتابخانە . هەر بەو ڕێگەشدا هاتەوە کە پێیدا ڕۆشتبوو بەو خەیاڵەی کە پارەکەی بدۆزێتەوە . بەڵام هیچی چنگ نەکەوت
    گەشته بەردەرگا پێش ئەوەی پێڵاوەکانی داکەنێ کەوت و ئازارێکی زۆری پێ گەشت . دایکی کە بەم حاڵەوە بینی خێرا خۆی گەیاندە لای و توند نوساندی بە سنگیەوە .  نیگار بەدەم گریانەوە هەمو شتێکی بۆ دایکی گێڕایەوە و دایکیشی خستە گریانێکی زۆر زۆرەوە . بۆیە دواتر چاوەکانی سڕی جلەکانی بۆ گۆڕی و نۆکاوێکی گەرم و گوڕی خستە بەردەمی و دوای نان خواردنیش لە باوەشی خوێدا خەواندی .

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: نیگار کچێکی لاوازی کەم جورم بوو Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top