• نوێ

    بۆپیاوان.. ئەو دەستەواژانەی تووڕەیی ژنان دەردەخەن

    بۆپیاوان.. ئەو دەستەواژانەی تووڕەیی ژنان دەردەخەن


    هەندێک دەستەواژە ژنان بەکاریدەهێنن ئاماژەیە بۆئەوەی کە لە مێردەکەی توڕەیە و ئەگەری هەیە شەڕ لە نێوانیان دروستبێت، باشترە پیاوان لەکاتی بیستنی ئەو دەستەواژانە بزانن چۆن ڕەفتار لەگەڵ ژنەکانیان دەکەن، تا ناخۆشی نەکەوێتە نێوانیانەوە.
    ماڵپەڕی "بوزکیتۆ" لە هەواڵێکدا ئاماژە بەو دەستەواژانە دەکات کە ژنان بەکاری دەهێنێت، ئەمەش دەریدەخات کە تووڕەن و نایانەوێت درێژە بە هەندێک گفتوگۆ بدەن، یان نایانەوێت مێردەکانیان هەندێک ڕەفتار ئەنجام بدات، ئەوانیش:
    - "باشم" زۆرکات ژنان ئەم دەستەواژە کاتێک بەکاردەهێنن کە وەک ئاماژەیەک مێردەکانیان ئاگاداربکەنەوە کە توڕەن، باشترە پیاوان لەو کاتانەدا هەوڵبدات کێشەکە چارەسەر بکات یان کۆتایی بە گفتوگۆکە بهێنێت.
    - "بڕۆ" ئەگەرچی ئەم ووشەیە بە زەردەخەنەوە دەڵێن بەڵام نایەوێت مێردەکەی بڕوات بەڵکو هەڵبژاردن دەخاتە بەردەم مێردەکەی.
    - "هیچ نییە" هەرکاتێک ژنەکەت ئەم ووشەیەی بەکارهێنا، ئەوا تەواوی هەوڵی خۆتبدە بۆ دۆزینەوەی کێشەکەی، هەرگیز نەکەیت بە تەنها جێیبهێڵیت، دواتر بە کەمتەرخەم وەسفت دەکات.
    - "باشە" بۆکۆتایهێنان بە گفتوگۆیەک کە بێزاری دەکات بەکاری دەهێنێت، باشترە درێژە بە قسەکانت نەدەیت بۆئەوەی توڕەبوونی نەبینیت.
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: بۆپیاوان.. ئەو دەستەواژانەی تووڕەیی ژنان دەردەخەن Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top