نابێ خانمان لەکاتی سێکس دا ئەم وشانە بەکاربێنن
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی خانمان به‌وه ده‌ناسرێنه‌وه و پێناسه کراون که باشتر له پیاو ده‌توانن هه‌سته‌کانی خۆیان ده‌رببڕن و سۆزه‌کانیان بدرکێنن، به‌ڵام پێویسته ده‌ربڕینه‌کان له‌کاتی جوتبوون هه‌ندێک سنوور هه‌یه نه‌یبه‌زێنێت، چونکه سه‌رنجی هاوسه‌ره‌که‌ی ده‌شێوێنێ.
ماڵپه‌ڕی مۆندانیت، هه‌ندێ ئامۆژگاری سێکسی بۆ خانمان له بابه‌تێکی چڕدا کۆکردووه‌ته‌وه، تێیدا ئه‌و قسانه‌ی هێناوه‌ته‌وه که له‌کاتی جوتبوون پێویسته خانمان خۆیان لێ به‌دوور بگرن، که له‌مه‌ی خواره‌وه پێکهاتووه:
-مێرده‌که‌ی پێشووم لێهاتووتر بوو.
به گشتی قسه‌کردن له‌سه‌ر هاوسه‌ری پێشوو، پیاوان بێزار ده‌کات، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر باسی جوتبوون بێت و له‌کاتی کرداره‌که‌دا بێت، دوور مه‌بینه کۆتایی به شه‌وێکی ڕۆمانسی بێت و مێرده‌که‌ت حه‌زی بۆلای سێکس ده‌ڕواته‌وه به‌و زووانه.
-ته‌واو بووین؟
ئه‌م پرسیاره پیاو زۆر بێزار ده‌کات، گه‌رموگوڕی ساته‌که، سارد ده‌کاته‌وه. با خێرا ته‌واو بین. ڕه‌نگه بۆهی منداڵه‌که‌ته‌وه، یان هه‌ر هۆیه‌کی دی، په‌له‌ت بێت، بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی تووشی ئه‌و گرفته نه‌بیت، کاتی گونجاو بۆ سێکس هه‌ڵبژێرن، ئاخر ئه‌و ڕسته‌یه، بۆ پیاو زۆر بێزارکه‌ره.
جارێ بۆسته با وه‌ڵامی ئه‌و ته‌له‌فۆنه بده‌مه‌وه.
توێژینه‌وه‌کان ده‌ریان خستووه، ئه‌وانه‌ی له‌کاتی جوتبوون وه‌ڵامی پێوه‌ندی ده‌ده‌نه‌وه، ورده ورده حه‌زه سێکسییه‌کانیان لاواز ده‌کات که 20%ی خه‌ڵکی ئه‌م کاره ده‌که‌ن.
-قسه‌کردن به زمانی منداڵ.
ئه‌گه‌رچی خانمان لێزانن له گۆڕینی ژێی ده‌نگیان له‌کاتی جوتبوون که سه‌رنجی پیاوان ڕاده‌کێشن، به‌ڵام زۆرجار خانمان به‌و شێوه‌یه ده‌نگیان ده‌گۆڕن که له‌گه‌ڵ منداڵ قسه ده‌که‌ن، وا ده‌زانن ئه‌وه‌ش سه‌رنجی پیاو ڕاده‌کێشێ، له‌کاتێکدا ئێجگار بێزارکه‌ره لای پیاوان.
سه‌رچاوه: مۆندانیت