ئەنجلینا جولی لەولاتی کەمبۆدیا75هەزاردۆنمی کری
دوای ئەوەی دیاردەی ڕاوکردن لە وڵاتی کەمبۆدیا زۆر پەرەی سەندو بووە ھەڕەشە بۆسەر لەناوبردنی ژمارەیەکی زۆری گیاندارانی دەگمەن، ئەنجلینا جولی ئەکتەری بواری سینەماو چالاکوان لە چەندین بواری جیاوازدا.. ٧٥ ھەزار مەتر دووجا لە دارستانەکانی ئەو وڵاتەی کڕی و کردی بەشوێنێکی پارێزراو بۆ گیانداران، ھەروەھا ڕاوچیانی ناوچەکەشی وەک پاسەوان دامەزراند بۆ ئەوەی ناچارنەبن بۆ پێویستی ژیان چیتر ڕاو بکەن.