دەشنێ مورادلەسەر ئەوهێرشانەی لە سۆشیال میدیا لەدوێنێوە دەکرێتە سەری ڕوونکردنەوە دەدات
من دوێنی وه‌ك خۆبه‌خشێك چووم بۆ ئه‌وه‌ی دڵی گه‌نجان خۆشبكه‌م، یه‌كێك له كۆمێنته‌كان ئافره‌تێكی كوردی دانیشتووی سوێده كه ده‌ڵێت، (ئه‌م ره‌قسه چییه ئه‌گه‌ر ئێمه له‌وێ بوینایه، ئێستا هاوكار بوویت؟!)، خانم من چه‌ندین رێگات بۆ داده‌نێم تا هاوكار بیت، له رێگه‌ی ئه‌م لینكه‌وه ده‌توانی پاره و هاوكاری بنێریت، كه راسته‌وخۆ هاوكارییه‌كه‌ت ده‌چێت بۆ خه‌ڵكی ئه‌فرین؛
www.justgiving.com/campaigns/chairty/re-build/afrin ئێوه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له ژیانێك ده‌ژین كه ئه‌منیه‌ت و ئاسایش هه‌یه، كه كۆتایی هه‌فته خۆشیدهكهن، كه منداڵه‌كانتان ده‌چن بۆ فێستیڤاڵه‌كان سه‌ما ده‌كه‌ن و خۆشی ده‌بینن، ده‌چن بۆ سه‌ر رووبار و به هه‌موو دونیادا ده‌گه‌ڕێن و خۆشی ده‌بینن، به‌ڵام منداڵی ئێره هیچ شتێكی نییه، گه‌نجی ئێره چی‌یان هه‌یه؟!
رۆژێك كه‌ركووكه، رۆژێك شنگال، رۆژێك ئه‌فرین، رۆژێك خۆڵبارینه، له لایه‌كی دیكه‌وه سیسته‌می قوتابخانه خراپ و سه‌قه‌ته، ئه‌گه‌ر قوتابخانه‌و مهكتهبیش هه‌بێت به ده‌گمه‌ن ده‌رفه‌ت هه‌یه بۆ گه‌نجان، بۆیه گه‌نجانمان ده‌یانه‌وێت لێره بڕۆن، بۆیه گه‌نج ده‌ڕوات !
ده‌مه‌وێت بڵێم، كه من چووم بۆ قه‌ندیل، یه‌په‌گه خۆیان سه‌مایان ده‌كرد، خۆیان نه‌ورۆزیان پیرۆز ده‌كرد، خۆ عه‌فرین به‌شداری خۆپیشاندانم كرد، كوا خۆ پیشاندانی ئێوه؟ له تویته‌ر ستۆرم شه‌ڕم بۆ عه‌فرین كردووه، كوا ئاماده‌بوونی ئێوه، له كاتێكدا ده‌بوایه ئێستا بۆ عه‌فرین سه‌دان هاشتاگ هه‌بووایه ! من له هه‌موو ئه‌وانه به‌شدارم و شه‌ڕ ده‌كه‌م، كه‌چی ئه‌و په‌یجه‌ی زۆرترین لایكی هه‌یه سوكایه‌تی به من ده‌كات، ده‌ك داوه‌شێن، یاره‌بی رسوا بن !!،
من وه‌كو هونه‌رمه‌ندێك هه‌موو مافێكم خوراوه، ئه‌لبومی هونه‌رمه‌ند ناكڕدرێت، كه‌س پاره بۆ كۆنسێرتی گۆرانی نادات به هونه‌رمه‌ندێك، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش من له چالاكییه‌كانم به‌رده‌وامم. به‌سه به‌س، من دوێنێ بۆ منداڵانی خۆم گۆرانیم گوت، ئێوه هاتوون هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌نه سه‌ر منداڵیی من ؟ هه‌رگیز قبوڵی ناكه‌م، جا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده به‌شه‌ڕه‌فن بڕۆن چه‌ك هه‌ڵگرن و بچن بۆ عه‌فرین.