چی ده‌بێت گه‌ر ئاو بكه‌ین به‌سه‌ر خۆردا ؟
له ڕوی زانستیه‌وه وه‌ڵامێكی سه‌یر ده‌بێت !..چونكه ئاو خۆر لاواز ناكات به‌ڵكو زیاتر و زیاتر گه‌رمی ده‌كات.
چۆن ؟
ئاو پێكهاتوه له دوو گه‌ردیله هایدرۆجین و یه‌ك ئۆكسجین. كاتێك ئه‌م ئاوێته‌یه بكرێ به‌سه‌ر خۆردا له جێی خۆیه‌وه ئه‌بێت به به‌نزین (خۆراك) بۆ كارلێكی ناوكه یه‌كگرتن ( nuclear fusion ) و خێرابوونی پرۆسه‌كه, جگه له‌مه‌ش وا ده‌كات قه‌باره‌ی خۆر گه‌وره‌تربێت چونكه ژماره‌ت گه‌ردیله‌كانی هایدرۆجین زیاد ده‌بن به‌هۆی ئاوه‌وه, بۆیه به‌رده‌وام بوونمان به ئاو كردن به‌سه‌ر خۆردا وا ده‌كات گه‌رمتر و روناكتر و قه‌باره گه‌وره‌تر بێت .
له دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو هایدرۆجینهكان بوون به هیلیۆم له ڕێگه‌ی ناوكه یه‌كگرتن خۆر به‌سه‌ر خۆیدا ئه‌روخێت و پرۆسه‌ی له‌ناوچونی كارا ئه‌بێت و پاشان ده‌بێت به كونێكی ره‌ش, گه‌ر ئاو بكه‌ین به‌سه‌ر كونی ڕه‌شدا ئه‌وا هه‌ڵی ده‌مژێت و ئه‌یكات به تیشكی ئێكس..
